کونسوڵی گشتیی ئوردن: بە پشتیوانیی سەرۆکوەزیران مهسرور بارزانی پهیوهندییهكانمان بههێزتربوون
K24 – هەولێر:
کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردن لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پشتیووانییەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پهیوهندیی ئوردن و هەرێمی کوردستانی لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەوپێش بردووە.
فوئاد مەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردن لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: یاداشت و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەردوولایە هەیە و لە سەرجەم بوارەکان دەرفەتی ئاڵوگۆڕ بە قوتابییان دەدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 فوئاد مەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردن لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بۆ یەکەم جارە 23 زانکۆی ئوردنی بەشداریی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەن، بەشدایکردنمان بەهۆی سەرکەوتنی دیداری کوردستانی-ئوردنی بوو کە بە پشتیووانی و چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو".
مەجالی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم دیدارە پەیوەندیی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەردوولای پتەوتر کرد، ئامانجمان پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هیچ شتێکیش بەقەد ئەوەی دڵخۆشمان ناکات، قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئوردن بخوێنن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردن لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "زۆر سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین کە هەمیشە پشتیووانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردنە لە هەموو ڕوویەکەوە".