لە عێراق مەترسی لەناوچوونی چەندان جۆری ئاژەڵ هەیە

گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان داناوه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌ت له دۆسیه‌ی پاراستنی ژینگه و هۆ ده‌ره‌كییه‌كان مه‌ترسی له‌ناوچوون هەڕەشە لە ده‌یان جۆر باڵنده و گیانله‌به‌ر له وڵات‌دا دەکات. ناوه‌ندی ستراتیجیی مافه‌كانی مرۆڤیش ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی گۆڕأنی كه‌شوهه‌واوه ژماره‌یه‌كی زۆر له گیاندار له ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژئاوا‌و ناوه‌ڕاست هه‌ڕەشه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
له عێراق زۆربەی ئەو ئاژەڵانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لە حەوزی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دەژین. هەرچەندە عێراق لە ساڵی 2007 چووه ناو ڕێککەوتننامەی ڕامسارەوە، بۆ پاراستنی زۆنگاوی حه‌ویزه و زۆر شوێنی باشووری وەک ناوچەی پاراستنی نێودەوڵەتی ناساند، بەڵام به‌هۆی بەرزیی پله‌ی گه‌رما، كه‌مئاوی، به بیابانبوون، مەترسی لەناوچوونی نزیکەی 58 جۆر گیاندار و باڵند له ئارادایه.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی ژینگه و له‌ناوچوونی چه‌ندان جۆری گیاندار و باڵنده، فازڵ غه‌ڕاوی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ستراتیجیی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، عێراق به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ژماره‌یه‌كی زۆر له گیانله‌به‌ران له ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژئاوا‌و ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
دیارترین ئه‌و گیاندار و باڵندانه‌ش بریتین له؛ مامز، سه‌گی ئاوی، كیسه‌ڵ، ئاسكه كێوی، بولبولی سپی، كۆتر، په‌پوله‌ی كلك درێژ، پڵنگ، مار و باز.
له‌لایه‌كی دیكه، جاسم فه‌لاحی، بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت، "ڕێككه‌وتنێكی سایكسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پاراستنی ئه‌و گیاندارو باڵندانه هه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بازرگانیی به‌و جۆره باڵندانه قه‌ده‌غه كراوه. ده‌شڵێت، عێراق یەکێکە لە گرنگترین وێستگەکانی کۆچی باڵندە كۆچه‌رییه‌كان لە ناوچە شاخاویی و زۆنگاوه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵییه‌وه كۆچی ئه‌و باڵندانه بۆ عێراق كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌بڕوای محه‌ممه‌د عوبێدی، نه‌قیبی گه‌شتیارانی عێراقی، فره‌چه‌شنی سرووشت هۆی ڕاكێشانی گه‌شتیاره بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باڵنده‌ی كۆچه‌رییان تێدا كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوكردنه‌وه به‌شی زۆریان له‌ناوچوون، به‌جۆرێك به‌شێك لە بیاباننشینان و كۆمپانیاكان به‌گوێره‌ی نه‌ریته‌كانیان، گۆشتی ئه‌و جۆره گیاندارانه دەخۆن.