نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى باكۆ ده‌كرێت

نێچيرڤان بارزانى، بە مەبەستی بەشداریی لە كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا، بانگهێشتى باكو کرا.
دووشه‌ممه، 22-07-2024، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازىی له نه‌سير ماممادۆڤ، باڵيۆزى ئازه‌بايجان له عێراق كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا باڵيۆزى ئازه‌ربايجان بانگهێشتنامه‌يه‌كى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ نێچيرڤان بارزانى، گه‌يانده سه‌رۆكى ديوان بۆ به‌شداريكردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا (COP29)، كه ڕۆژانى (11) بۆ (22)ى مانگى يازده (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ له باكوى پايته‌ختى ئازه‌ربايجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ديداره‌كه‌دا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
هەر لە دیدارەکە باڵيۆزى ئازه‌ربايجان خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
ڕۆژی 18-07-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی ئیلهام ئه‌لييه‌ڤ، سەرۆکی ئازەربایجان گەیشتە باکوی پایتەختی ئەو وڵاتە.
بە گوتەی باڵيۆزى ئازه‌ربايجان، سەردانەکە، "لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه".