پارێزگاری هەولێر داوای هاوکاریی هاووڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردە نەخوازراوەکان دەکات

پارێزگاری هەولێر بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردن و وه‌ستان له ترافیك لایته‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی و چەکی بێ مۆڵەت، داوای هاوکاریی هاووڵاتییان دەکات.
دووشه‌ممه 22ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لیژنه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆبووەوە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌ری قایمقامیه‌ت و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆ، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، نوێنه‌ری ئاسایشی هه‌ولێرو ئاسایشی بازگه‌كان، بەرگریی شارستانی و فریاكه‌وتن ئاماده‌ی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر وێرای گه‌یاندنی په‌یامی ده‌ستخۆشی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی بۆ ئه‌رك و ماندووبوونی كاروباری لیژنه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ ڕێگە گرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌ركی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پلانێكی ئه‌منی تۆكمه جێبه‌جێ بكه‌ن .
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگا: ئومێد خۆشناو جه‌ختی له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كرده‌وهتەوە، له‌وانه به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بنبڕکردنی دیارده‌یی سواڵ كردن و فاڵگرتنەوە و وه‌ستان له ترافیك لایته‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕانه‌ی بێ مۆڵه‌تن و ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی نائارامی و سه‌رئێشه بۆ هاوشاریان .
هاوکات پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی ئەمنی کردەوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ناجۆر، بۆ ئه‌وه‌ش داوای لە هاوڵاتییان كرد هاوکاری لێژنه‌كانی ئه‌منی بن .