ڕاگەیەندراوی پێنتاگۆن لەبارەی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی سەربازیی عێراق و ئەمەریکا

ئاڵاکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمەریکا
ئاڵاکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

شاندی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی کۆتاییهاتن و گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان دەکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی سەربازی عێراق، کە نوێنەری پێشمەرگەش تێیدا ئامادەیە، لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمەریکا بەدواداچوونی بۆ تواناکانی داعش کرد.

هاوکات لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمەریکا و عێراق گفتوگۆیان لەبارەی توانا و هێزی سوپای عێراق کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە عێراق و ناوچەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دا هاتووە، کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا و عێراق لە پێنتاگۆن ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو وڵاتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی تەناهیی دووقۆڵی لەسەر بنەمای کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمەریکا و عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا و وەک ڕێزلێنانێکە بۆ یادی 10 ساڵەی ئەرکی سەربازی هاوپەیمان لە عێراق.

Fly Erbil Advertisment