یۆنان وەڵامی تورکیا دەداتەوە

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان وەڵامی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کۆچبەرانی نایاساییان لە دوورگەی لێسبۆسەوە بە زۆر ناچار بەگەڕانەوە بۆ سنووری تورکیا کردبێتەوە.
ڕۆیتەرز، لە زاری فەرماندەیی باڵای هێزەکانی پاسەوانی دەریایی یۆنان بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەوەی هێزەکانی پاسەوانی کەراوەکانی یۆنان دەیکەن تەنیا ڕێگرییە لە دزەکردن و پەڕینەوەی ناسایی بۆ کەناراوەکانی یۆنان.
بەرپرسە یۆنانییەکە تۆمەتەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیای ڕەت کردووەتەوە، گوایە بەڵگەیان هەیە کە حکوومەتی یۆنان کۆچبەرانی دوورگەی لیسبۆسی لە ڕێگەی دەریاییەوە بە زۆر ناچار بە گەڕانەوە بۆ تورکیا کردبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڤیدیۆیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کردووەتەوە، گوایە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەشتییەکی هێزەکانی دەریایی یۆنان بەلەمێکی پڕ کۆچبەرانی لە باکووری دوورگەی لێسبۆس ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کردووە.
لەلایەن خۆیەوە فەرماندە سەربازییەکەی هێزی دەریایی یۆنان ڕایگەیاندووە "ئەمە بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچدانەوەی نییە، بەڵکو ڕێگریکردنە لە هاتنە ناوەوەی نایاسایی بۆ ناو ئاوەکانی یۆنان."
یۆنان و تورکیا، کە هەردوو وڵات هاوپەیمانیی ناتۆن هەرچەندە هەردوو وڵات ساڵی ڕابردوو یاداشتێکی لێکگەیشتنیان ئیمزا کرد بۆ هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان، بەڵام 20ی ئەم مانگە 50 ساڵ تێپەڕی بەسەر داگیرکردنی بەشێکی دوورگەی قوبرس لەلایەن تورکیاوە، ئەمەش هەڵوێستی دژ بەیەکی هەردوو وڵاتی لێ کەوتەوە.
ئێستا پرسی کۆچبەرانی ناسایی بووەتە بەشێک جەنگی ساردی نێوان هەردوو وڵات، بەو پێیەی تورکیا بووەتە خاڵی سەرەکی بەڕێکەوتنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەورووپا و لەوبەری دەریاکەشەوە، یۆنان بووەتە دوازەی گەیشتنی کۆچبەران بە ئەورووپا.