جلوبەرگی هاوینە بەسەر پۆلیسی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێن
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ، جلوبەرگی هاوینە و پێداویستییەکانی، بۆ گشت بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم دابین کرد.
لازیان قادر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئامێرسازی و پێداویستییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە، 23-07-2024، دەست دەکەن بە دابەشکردنی ئەو جلوبەرگ و پێدوایستییانە بەسەر گشت پۆلیسی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان.