كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌ڕێوه‌چوو

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی ئیداری و شارەوانی شارەکە کۆبووەوە و باسیان لە نەخشە و پلانی کەمکردنەوەی کرێچی و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەو زەویانە خستە ڕوو.
پارێزگای هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2024، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەکان و کشتوکاڵی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری خانووبەرەی میری و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی هه‌ولێر، تایبەت بە ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆبوونەوە.
ئەوەش هاتووە، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر گرنگیی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕوون کردەوە، کە له رۆژی 27-3-2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەکەی ڕایگەیاند.
هەروەها پارێزگاری هەولێر كاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ی بۆسه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون و کەمکردنەوەی ڕێژه‌ی كرێچیی له ڕیزی فه‌رمانبه‌ران ڕوونكرده‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد.
ئاماژە بەوەش دراوە، پارێزگار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به كه‌مترین تێچوو و ڕۆتین جێبەجێ بکەن و په‌له له ڕێككاره ئیداری و هونه‌رییه‌كان بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتی دیاریكردنی شوێنی زه‌وییه‌كان، پرسی ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاری هه‌ولێر ڕەچاوکراوە و گوتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه سوود به فراوانبوونی شاری هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نێت.
بابه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به‌و زه‌وییانه و زه‌وییه‌كانی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو؛ پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "ئه‌وله‌وییه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خوودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بۆ زه‌وییه‌كان و سوودمه‌ندبوونی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانه و هەروەها هه‌نگاوی جیددی لەوبارەوە نراوه".