شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی کرد

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی کرد
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی کرد

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی لە تۆکیۆی پایتەختی  یابان کرد.

لە کۆنفرانسەکەدا کە فەلاح حەسەن خدر، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداربوو، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندی یاوەری، تیشکیان خستە سەر بابەتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆڵی مامۆستا و کەسایەتییە ئایینییەکان و حکوومەت و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ قووڵکردنەوە و پاراستنی ئەم پێکەوەییەی بۆ ئامادەبووان باسکرد.

لەپەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسان و کەسایەتیە سیاسی و ئانیەکان و بەشداربووانی کونفرانسەکە ڕێکخراوە جیھانییەکان ئەنجامدا.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەش کرد، "جێگەی شانازییە بۆ ھەرێمەکەمان کە ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی لە ناوچەکەدا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێندرێت و باسی لێوە دەکرێت، یەکێک لە دیدارەکان لەگەڵ سەفیر(سام بڕاون باک) بوو کە سەرۆکی لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینییە و خۆی بەدۆستی کوردستان دەزانێت و ڕێزی خۆی  لەناوەندە جیاجیاکانی ئەمەریکادا ھەیە". 

Fly Erbil Advertisment