ڕێكخراوێك: زۆرینه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی له تونس ڕووبه‌ڕووی بارودۆخێكی نه‌شیاو بوونه‌ته‌وه

ڕێكخراوێكی تونسی ئاماژه به‌وه ده‌كات نیوه‌ی كۆچبه‌ران و په‌ناهه‌نده ئه‌فریقاییه‌كان له بارودۆخێكی ناشایسته‌دان، هاوكات وه‌زیری ناوخۆی تونس ده‌ڵێت، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ڕێگه‌یان له زیاتر له 70 هه‌زار كۆچبه‌ر گرتووه له ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا.
ڕۆژی سێشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2024، ڕێكخراوی كۆڕبه‌ندی تونسی بۆ مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتی كرده‌وه، زیاتر له نیوه‌ی په‌ناهه‌نده و كۆچبه‌ره ئه‌فریقاییه‌كان كه له تونسدان، ڕووبه‌ڕووی بارودۆخ و ژیانێكی سه‌خت و نه‌شیاو بوونه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی كۆڕبه‌ندی تونسی بۆ مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نوێترین ڕاپۆرتیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، زیاتر له نیوه‌ی په‌ناهه‌نده و كۆچبه‌ران له شه‌قام و باخچه گشتییه‌كان و له ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین.
له لای خۆیه‌وه خالید نووری، وه‌زیری ناوخۆی تونس ڕایگه‌یاندووه، ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا ڕێگه‌یان له زیاتر له 74 هه‌زار كۆچبه‌ر گرتووه له ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا.
ڕۆژی 17ـی ته‌ممووزی 2023، مارک رووتە سەرۆکوەزیرانی پێشووی هۆڵەندا لە تویتەر نووسی، "له‌گه‌ڵ تونس رێککەوتووین لەسەر تێکدانی مۆدێلی قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ، بەهێزکردنی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، باشترکردنی رێکارەکانی تۆمارکردن و گەڕانەوە و هەموو رێوشوێنە گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ راگرتنی کۆچبەری نایاسایی."
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە کرد، کە ئامانجی وەبەرهێنانە لە خۆشگوزەرانی هاوبەش، لەنێویاندا پرسەکانی کۆچکردن.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی نوێی گرنگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆچکردن بە شێوەیەکی یەکگرتوو. سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بانگهێشتی قەیس سەعید، سەرۆکی تونسی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆچبەران، کە 21ـی ته‌ممووزی 2023 لە ڕۆما بەڕێوە بچێت، تونس بە خاڵی دەستپێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا.
لای خۆیەوە قەیس سەعید، سەرۆکی تونس سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە سەرنجی خۆی لەسەر گەلانی تونس و ئەورووپای خستە ڕوو، هاوكات مێلۆنی پێی وابوو کە هاوبەشی نێوان تونس و یەکێتی ئەورووپا، دەتوانێت وەک مۆدێلێک بۆ دامەزراندنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ باکووری ئەفریقا هەژمار بکرێت.
لای خۆیەوە ڕووتە دووپاتی کردبووه‌وه کە "ڕێککەوتنەکە سوودی بۆ هەردوولا یەکێتی ئەوروپا و گەلی تونس دەبێت"، ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتی ئەورووپا یەکەم هاوبەشی بازرگانی تونس و گەورەترین وەبەرهێنەرە. سەبارەت بە کۆچبەریش، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، رێککەوتنەکە رێگە بە کۆنتڕۆڵکردنی کۆچی نایاسایی دەدات.
ڕێککەوتنەکە بریتییە لە هاوکاریکردنی تونس بەبڕی 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، جگە لەوەش 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەی ئەو وڵاتە تەرخان دەکرێت، کە بە دەست قەرزەکانی ناوخۆی وڵاتەکەیەوە دەناڵێنێت و ڕووبەڕووی کەمی نەختینەیی بووەتەوە.
ئەو سێ بەرپرسە ئەوروپییە لە یەکەم سەردانیاندا ئاماژەیان بە کۆی هاوکاری دارایی 900 ملیۆن یۆرۆ کردبوو، کە دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا بە شێوەی قەرز پێشکەش بە تونس بکرێت.
لەم بارەیەوە ڤۆن دێر لاین تەنیا ئەوەی گوتووبوو، کە برۆکسل "ئامادەیە ئەم هاوکارییە پێشکەش بکات بە زووترین کات کە مەرجەکان جێبەجێ کران".