بی بی سی سه‌دان كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه

کۆمپانیای پەخشی بەریتانی (BBC) بە نیازە تا کۆتایی مانگی ئاداری 2026، سه‌دان كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوور بخاته‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان دێت له دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی 10%ـی كارمه‌نده‌كانی كه‌م كرده‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2024، کۆمپانیای پەخشی بەریتانی (BBC) ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی نوێ و به‌رفره‌وان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و تاوه‌كوو كۆتاییه‌كانی ئاداری 2026 ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به كۆتا ده‌هێنن، كاتێك 500 كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوور ده‌خه‌نه‌وه.
کۆمپانیای پەخشی بەریتانی (BBC) له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردووا، ڕێژه‌ی 10%ـی كارمه‌نده‌كانی له هه‌ڵمه‌تێكدا كه‌م كرده‌وه، كه دوو هه‌زار كارمه‌ندی گرته‌وه.
کۆمپانیای ناوبراو جگە لە پلانی پاشەکەوتکردنی 500 ملیۆن لیرەی ساڵانه كه ده‌كاته بڕی 594 ملیۆن یۆرۆ، کە دوو ساڵ لەمەوبەر ڕاگەیەندرا، هاوكات پلانێکی زیادە جێبەجێ دەکات بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان تا 200 ملیۆن لیرە واته 237 ملیۆن یۆرۆ، کە لە مانگی ئاداری ئه‌م ساڵدا ڕایگەیاندبوو.
کۆمپانیای (BBC) دامەزراوەیەکی گەورەی هه‌ردوو بواری مێدیای بینراو و بیستراوی بەریتانیایە، بە تایبەتی لە لایەن پارتی پارێزگارانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی 4ـی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه چوو و تێیدا پارتی كرێكاران شكستی هێنا.
بی بی سی هاوشێوەی میدیا تەقلیدییەکانی دیکە، تا دێت بینەرە گەنجەکانی لە دەست دەدات کە ڕوو لە پلاتفۆرم و تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، ئەمە جگە له‌و پرسیارانه‌ی سه‌بباره‌ت به شێوازی پارەدانەکەی زیاتر دەبن.
تیم دەیڤی، بەڕێوەبەری گشتیی ئه‌و كۆمپانیایه لە مانگی ئاداری ئه‌م ساڵدا ئاماژەی بەوەدا کە (BBC) له دوای ساڵی 2028ـدا بژاردەکانی چاکسازی لە کرێی مۆڵەتدا دەکۆڵێتەوە کە سەرچاوەی سەرەکیی بودجەی ئەو کۆمپانیایە.