بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەرگرتنی چەند باجێک ڕادەگیرێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ڕاگرتنی وەرگرتنی چەند باجێک لە هاووڵاتییان.

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە (3393) لە 23ـی تەمموزی 2024 کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە: لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕاگرتنی وەرگرتنی چەند باجێک کە لە نووسراوەکە ئاماژەی پێکردووە.

لە نووسراوەکەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بەڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر (چێشتخانە و هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەمونخانە و نانەواخانەکان و زەویی بەتاڵ) کراوە.

هاوکات نووسراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، تاوەکوو یەکلاییکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگا فیدراڵییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە، وەرگرتنی ئەو باجانە ڕادەگیرێت.

Fly Erbil Advertisment