به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاریی نهێنی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاریی نهێنی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی دانانی به شكستی ده‌زگه‌كه‌ی نا له نه‌پاراستنی تره‌مپ له هه‌وڵی تیرۆركرنی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2024، كێمبرلی چیتڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاریی نهێنی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. له‌م باره‌وه ده‌زگه مێدیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چیتڵ له دوای ڕۆژێك دێت له دانپێنانی ناوبراو له شكستی ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ پاراستنی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
چیتڵ چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به ناوی ماتیۆ كرۆكس 13ـی ئه‌م مانگه له شاری پێنسلڤانیا هه‌وڵی تیرۆركردنی تره‌مپی دا.
له لای خۆیه‌وه مایك جۆنسۆن، سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چیتڵ دواكه‌وت و ده‌بوو لانی كه‌م هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بووایه.
هاوكات جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریك سوپاسی چیتڵی كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی ماوه‌ی سی ساڵه بۆ پاراستنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی ده‌كات.
ڕۆژی شەممە، 13ـی تەممووز 2024، نزیک کاتژمێر7:00ـی ئێوارە بە کاتی پێنسلڤانیا، لە شاری بەتڵەری ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا، لە کاتێكدا کە خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرقاڵی قسەکردن بووە، بۆ هەوادارانی لە ئەنجامدا بریندار بوو.
دوابەدوای تەقەکە، لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆرکردنەکەی ترەمپ دەستی پێ کرد و سەرچاوە ئەمنییەکانیش ڕایانگه‌یاند، "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریان خست کە تەقەکەرەکە لە دەرەوەی شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بوو، لە ئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەی دیکە گوتیان، ئەوەی مردووە تەقەکەرەکە بووە".
کۆشکی سپی یەکشەممە، 14ـی تەمموزی 2024، ڕایگەیاند، دوای تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بەپەلە پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە کرد.
دواتر جۆو بایدن هاتە دەنگ و گوتی، "لە ئەمەریکادا جێگەی ئەم جۆرە توندوتیژییە نییە، پێویستە وەک یەک نەتەوە یەک بگرین".
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وە، بایدن لەگەڵ جۆش شاپیرۆ، پارێزگاری ویلایەتی پێنسیلڤانیا و بۆب داندۆی سەرۆکی شارەوانی باتلەر قسەی کردبوو و ڕووداوه‌كه‌یان تاوتوێ كردبوو.
هەروەها بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بایدن بەخێرایی گەڕاوەتەوە واشنتۆن دی سی، لەوێدا زانیاریی نوێی لە بەرپرسانی ئاسایشی ناوخۆ و جێبەجێکردنی یاسا لە کۆشکی سپی وه‌رگرت.