وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، 500 ملیۆن دۆلاریان بۆ سارێژبوونەوەی بارودۆخی پێکهاتەکان تەرخان کردووە و هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن جارێکی دیکە داعش سەرهەڵناداتەوە، دەشڵێت: نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
سێشەممە 23ـی تەممووزی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرکردە کۆمەڵیەتییەکانی عێراق کۆبووە و ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە ملیۆنێک عێراقی لەنێو وڵاتەکەیان ئاوارەن و500 ملیۆن دۆلاریان بۆ سارێژبوونەوەی بارودۆخی پێکهاتەکان تەرخان کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین جارێکی دیکە داعش سەرهەڵناداتەوە، سەرباری ئەوەش نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.