کۆمیسیۆن دەرگەی تۆمار بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە

K24 – هەولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: تۆمارکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتیی لە نووسینگەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق لقی هەولێر دەکرێت.
سێشەممە 23ـی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگەی تۆمار بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.
کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە، تۆمارکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتیی لە نووسینگەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق لقی هەولێر دەکرێت.
جەختی لەوەش کردەوە: فۆڕمی تۆمار و پێداویستییەکان لە ڕێگەی ماڵپەری فەرمی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕادەکێشرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی ناوی كاندیدایان، پارته‌كان و هاوپه‌یمانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێ هات.
جومانە غەلای ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ئه‌نجامدا 13 پارتی سیاسی، دوو هاوپه‌یمانی، 124 كاندیدای تاكه‌كه‌سیی كه 19ـیان له پێكهاته‌ی مه‌سیحین و 20ـیشیان توركمانن، تۆمار كراون.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی مه‌سیحی، حه‌وتیان له پارێزگای هه‌ولێرن، له سلێمانی چوار و هه‌شتیشیان له دهۆكن. هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی توركمانیش كه ژماره‌یان 20 كاندیدایه، 14ـیان له هه‌ولێرن و شه‌شیشیان له سلێمانین.
جومانە غەلای گوتیشی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه فه‌رمانبه‌ری كۆمیسیۆنن و له هه‌رێمی كوردستانن سه‌رقاڵی وردبینیكردن و شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كان و پارته‌كان و كاندیدایانن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان بیاننێرێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو (ئاب) تیروپشك ڕاده‌كێشێرت.
هەر هەمان ڕۆژ جومانە غەلای، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتبووی، پاش وەرگرتنی ناوی خوازیارانی بەشداریکردن وەک کاندیدای تاکەکەسی و لیست و هاوپەیمانیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 18ـی ئەم مانگە کۆتا وادە بوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وردبینی لە ناوەکانیان دەکات و ڕۆژێک دیاری دەکات بۆ ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکان و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەکانیان تاکوو بانگەشەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێ بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.