وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: دەبێت مەحمود عه‌باس له‌دووره‌وه سه‌یری غه‌ززه بکات

یسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له كاردانه‌وه‌ی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان فه‌تح و حه‌ماس گوتی: "مەحمود عه‌باس له‌دووره‌وه سه‌یری غه‌ززه ده‌كات".
یسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی 'ئێكس' ره‌خنه‌ی توندی له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین گرتووه و نووسیویه‌تی: فه‌تح و حه‌ماس رێككه‌وتنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنی غه‌ززه به هاوبه‌شی دوای جه‌نگی ئیسرائیل ئیمزا كردووه، له بری ئه‌وه‌ی مه‌حمود عه‌باس تیرۆریستان ره‌ت بكاته‌وه، باوه‌ش بۆ بكوژانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كاته‌وه و رووی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
کاتس جه‌ختیشی کردەوە، ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌رگیز سه‌رناگرێت، چونكه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس ده‌هێندرێت و عه‌باسیش له دووره‌وه سه‌یری غه‌ززه ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی چین، ژماره‌یه‌ك گرووپی فه‌ڵه‌ستینی له‌ناویشیان سه‌ركرده‌كانی فه‌تح و حه‌ماس رێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به ناكۆكی و دابه‌شكارییه‌كانیان له بێجینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی سیاسی‌دا ئیمزا كردووه، كه له‌لایه‌ن وڵاتیی چینه‌وه میوانداری كرابوون و ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بوو، له كۆتاییشدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كی هاوبه‌ش سفركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان راگه‌یاند.
تایبه‌ت به ئامانج و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گفتوگۆیه‌ش، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری حوسام به‌دران، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاویكرده‌وه، گرنگترین خاڵی ناو به‌یاننامه‌كه‌ی بێجین پێكهێنانی حكوومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستینه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری فه‌ڵه‌ستین.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تۆڕی ته‌لڤزیۆنی نێوده‌وڵه‌تی چینی ناسراو به (سی جی تی ئێن) بڵاویكرده‌وه، 14 گرووپی فه‌ڵه‌ستینی له‌ناویان سه‌ركرده‌كانی هه‌ر‌یه‌ك له فه‌تح و حه‌ماس به ئاماده‌بوونی وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له گفتوگۆكاندا به‌شدار بوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه بنیامین ناتانیاهۆ به خانه‌واده‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماسی گوتووه كاتی گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی دیله‌كانیان نزیك بووەتەوە، به‌ڵام دوا كاردانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانی ناتانیاهۆ ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر ناتانیاهۆش هه‌مان هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت، گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه ئه‌سته‌مه، كه‌ده‌بێته بنه‌مای ئازادكردنی دیله‌كانیان له ده‌ستی حه‌ماس.