ژمارەیەک دەرفەتی دامەزراندن لە کۆیە

وەزارەتی ناوخۆ 10 دەرفەتی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست بۆ ئافرەتانی سنووری قەزای کۆیە ڕاگەیاند.
چوارشەممە، 24-07-2024، لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 10 پاسەوانی ئافرەت بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەو خانمانەی کۆیە کە ئارەزووی کارکردن و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن، لە ماوەی هەفتەیەك دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە زانیارییەکانیان ڕەوانە بکەن: