میت: بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە لە سلێمانی کوژران

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان
هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان

دەزگای هەواڵگری تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکەی لە سنووری پارێزگای تورکیا ڕاگەیاند و وەزیری بەرگری وڵاتەکەش ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانی دژی چەکدارانی پەکەکە  بەردەوام دەبێت.

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپیدان (ئاکپارتی) لە پەرلەمان ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی چنگ - قفڵ کە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵگە و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج درێژەی دەبێت و هەرکات بەکۆتا هات، بە ڕای گشتیی ڕادەیەنین.

ئەمەش لە کاتێکدایە دەزگای هەواڵگریی تورکیا هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا عومەت فورات، بەرپرسی پەکەکە لە پارێزگای سلێمانیی کە ناوی خوازراوی ئاندۆک تۆڵەهەڵدانە لەگەڵ دوو چەکداری دیکە پەکەکە بەناوەکانی هیدایەت ڕەسووڵی و عیرفان زەندی کە هەردووکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، کوژراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) جەخت لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا و دەزگاکە لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا کراوەتەوە، کە ماوەیەکە پێکدادانەکانی سوپای توکیا لەگەڵ پەکەکە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیادبوونە کە بووەتە هۆی چۆڵکردنی سەدان گوند و ناوچەی نیشتەجێ بوون.

Fly Erbil Advertisment