لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، خانوویەک پێشکەشی "دایە شەمێ" کرا
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانوویەک بە دیاری پێشکەشی "دایه شه‌مێ" خاوه‌نی 33 شه‌هیدی دەستی داعش کرا.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024، دایە شەمێ و خێزانەکەی، کەمپی چه‌مشكۆیان بەجێ هێشت و چوونە نێو خانووە نوێیەکەیان لە ناوەندی شاری دهۆک.
له‌و باره‌یه‌وه د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك ڕایگه‌یاند، دایە شەمێ و خێزانەکەی شایستەی خانووەکەن و قوربانیی زۆریان بۆ خاکی هەرێمی کوردستان داوە. گوتیشی، "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایسپاردووین، له خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی ئێزدیی به‌رده‌وام بین".