وەزیری بەرگریی تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی یۆنان دەداتەوە

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی وەزیری تەندروستی یۆنان دەداتەوە و دەڵێ "ئەگەر حەز دەکەن دەتوانن گەشتێکی تورکیا بکەن".

کەم چەند ڕۆژەی دواییدا لەگەڵ تێپەڕبوونی 50 ساڵ بە سەر داگیرکردنی بەشێکی دوورگەی قوبرس لەلایەن سوپای تورکیاوە، جارێکی دیکە هەڵوێستی توندی بەرپرسانی یۆنان و تورکیا بەرانبەر بە یەکتری زیادی کردووەتەوە.

هەر بەبۆنەی ئەو یادەوە، ئەدۆنیس جۆرجیادیس، وەزیری تەندروستیی یۆنان لە لێدوانێکدا هەڕەشەیەکی توندی سەربازیی لە تورکیا کردبوو، ڕایگەیاندووە"شەوێک لەناکاو بە فڕۆکەی جەنگیی F-35 هێرش دەکەینە سەر ئەنقەرە".

لە وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی وەزیری تەندروستی تۆناندا، یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا بەشێوەیەکی گاڵتەپێکردنەوە وەڵامی وەزیرەکەی تۆنانی داوەتەوە و دەڵێ "ساڵانە 60 ملیۆن گەشتیار دێنە تورکیا، چاوەڕێین، ئەگەر حەز دەکەن دەتوانن گەشتێک ئەنجام بدەن".

هەرچەندە یۆنان و تورکیا، کە هەردوو وڵات هاوپەیمانیی ناتۆن و ساڵی ڕابردووش یاداشتێکی لێکگەیشتنیان ئیمزا کرد بۆ هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان، بەڵام 20ی ئەم مانگە 50 ساڵ تێپەڕی بەسەر داگیرکردنی بەشێکی دوورگەی قوبرس لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستەکانی هەردوو وڵات لە دژ یەک توندبوون و ترس هەیە جارێکی دیکە ئاڵۆزییەکان سەرهەڵبداتەوە.

Fly Erbil Advertisment