فەرمانبەرانی گرێبەست چۆن بەهەمیشەیی دەکرێن؟

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، کار بۆ به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/7/2024، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كۆبووەوە و پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له داموده‌زگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریان تاوتوێ کرد.
هەر لەو دیدارە، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، کار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
ساسان عه‌ونی، ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرفتی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستدا دروست كردووه. له‌م باره‌یه‌وه به نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ڕاگه‌یاند، له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن، دەبێت مافیان پارێزراو بێت.
گوتیشی: به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان دبلۆمیان هه‌یه، كه‌چی به باخه‌وان و شۆفێر و بەردەست گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و ئێمه هەوڵی ئەوە دەدەین ئه‌و بابه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌دا چاره بكه‌ین بە شێوەیەک کە هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست بەو بڕوانەمەیە بەهەمیشەیی بکرێت کە هەیەتی، نەوەک بەو سیفەتەی کە گرێبەستی بۆ کراوە.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی کردەوە، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای زانیاری و داتای ته‌واومان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به سێ شێوه زانیاریی سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆمان بنێرن و فۆرمه‌كانیش ته‌واوبوون و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین.
ساسان عه‌ونی، پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌ی بڕوانامه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌كوو ئه‌ندازیاری یان یاسا و كارگێڕی و هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه و پێشتر به ناونیشانێكی دیكه‌ی وه‌كوو باخه‌وان و شۆفێر گرێبه‌ستیان بۆ كراوه، پێویسته مافیان نه‌فه‌وتێت و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌كانیان بكرێنه هه‌میشه‌یی. هاوكات پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كه له داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن ڕاگه‌یاند.