سه‌ركار سوورچی: به‌كارهێنانی كیسه‌ی نایلۆن له سه‌مونخانه و نانه‌واخانه و چێشتخانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كه، بۆ له‌مه‌ودوا به‌كارهێنانی كیسه‌ی نایلۆن له چه‌ند شوێنێكی گشتیدا قه‌ده‌غه كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2024، سه‌ركار سوورچی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌ودوا به‌كارهێنانی كیسه‌ی نایلۆن له سه‌مونخانه، نانه‌واخانه و چێشتخانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له بری كیسه‌ی نایلۆن له‌و شوێنانه، كیسه‌ی كاغه‌ز به كار دێت.
سه‌ركار سوورچی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، کیسەی نایلۆن لە ڕووی زانستییەوە زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته سه‌رچاوه بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، هه‌ر به‌هۆی كێشه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، كیسه‌ی كاغه‌ز بووه‌ته جێگره‌وه‌ی كیسه‌ی نایلۆن.