نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ساڵی ڕابردوو پتر له 700 ملیۆن كه‌س برسیی بوونه
ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پتر له حه‌وت سه‌د ملیۆن كه‌س له ساڵی ڕابردوودا تووشی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، كۆرۆنا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزیی ژماره‌ی برسیانی جیهان هه‌بووه.
چوارشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2024، هه‌ر یه‌ك له ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (فاو)، سندووقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی (IFAD)، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف)، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، له ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شدا سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ساڵی 2023 نزیکەی 733 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر پێنج ڕێكخراوه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ڕێژه‌ی 9%ـی دانیشتوانی جیهان له ساڵی ڕابردوودا، برسی بوونه، ته‌نانه‌ت خۆراكه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری به‌سه‌ر برسیه‌تیی جیهان هه‌بووه، به شێوه‌یه‌ك له سێ ساڵی ڕابردوودا، ئه‌م ڕێژه‌یه به جێگیری ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، برسیه‌تی له ئه‌فریقا له كۆی پێنج كه‌سدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێكیان كردووه، له كاتێكدا ئه‌م كاریگه‌رییه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له هه‌ر 11 كه‌سدا یه‌ك كه‌سی گرتووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریشیان داوه، كه هێشتا دووره به‌و ئامانجه بگه‌ن تاوه‌كوو ساڵی 2030 بتوانن برسیه‌تی له جیهاندا كۆنترۆڵ بكه‌ن.