وائیل حازم: به‌كارهێنانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ململانێ سیاسییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌كارهێنانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ململانێ سیاسییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له كاروباره سیاسییه‌كاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی ده‌بێت؛ ده‌شڵێت: له نه‌ینه‌وا و شوێنه‌كانی دیكه‌دا ئه‌م به‌كارهێنانه زیان به كوردیش ده‌گه‌یه‌نێت.
چوارشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2024، وائیل حازم، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ست له پرسه سیاسییه‌كان وه‌رده‌دات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سه‌رۆكایه‌تیی حه‌شد له چوارچێوه‌ی پارتێكی سیاسی‌دا ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه ده‌كات و خاوه‌نی پارتێكی سیاسییه.
وائیل حازم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌و پارته سیاسییه له هه‌ندێك پارێزگاكانی عێراقدا هه‌ندێك كه‌س بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كاندید ده‌كات و ئه‌ندامانی حه‌شد ناچار ده‌كات ده‌نگیان پێ بده‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی حه‌شد له‌م باره‌وه ده‌یكات، خاڵێكی نه‌رێنییه و هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ر پرسه‌كاندا لاواز كردووه. گوتیشی، سه‌ركرده سوننییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له‌م خاڵه نه‌رێنییه هه‌یه.
ئه‌و شرۆڤه‌كار سیاسییه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نه‌ك هه‌ر سه‌كرده سوننییه‌كان، به‌ڵكوو به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانیش و گشتیی خەڵکیش ڕه‌خنه‌یان له‌م خاڵه هه‌یه.