لە کۆنگرێسی ئەمەریکا باسی ڕۆڵی ئافرەتانی کورد لە کایەی سیاسی و ناوەندەکانی بڕیاردا دەکرێت

لە پانێلێکدا کۆنگرێسی ئەمەریکا باسی ڕۆڵی ئافرەتانی کورد لە کایەی سیاسی و ناوەندەکانی بڕیار دەکرێت
لە پانێلێکدا کۆنگرێسی ئەمەریکا باسی ڕۆڵی ئافرەتانی کورد لە کایەی سیاسی و ناوەندەکانی بڕیار دەکرێت

لە پانێلێکدا، لە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

چوارشەممە 24ـی تەممووزی 2024، لە باڵەخانەی کۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پانێلێکی تایبەت بە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خانزاد ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان و گەشەپێدان و تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا ڕێک خرا.

بەپێی زانیارییەکان، پانێلەکە تایبەت کرا بە تاوتوێکردن و خستنەڕووی ڕۆڵی ئافرەتان لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستان، هاوکات تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی بایەخ و برەودان بە تواناکانی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕێژەی بەشدارییان لە کایەی حوکمڕانی و سیاسیی و کاریگەریان لە ناوەندەکانی بڕیاردا .

هەر لەو پانێلەدا، باس لە ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ‌ پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لە هەلیکار و کارسازیی، هەروەها چارەکردنی ئەو کێشە و گرفت و ئالەنگەرییانەی کە ڕووبەروویان دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستاندا .