وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش له باره‌ی گفتوگۆی هاوكاریی ئه‌منی نێوانیان ڕاده‌گه‌یه‌نن و پابەندبوونی خۆیان بۆ هاوکارییه ئەمنی و بەرژەوەندییه هاوبەشه‌كانیان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه. هاوكات، ستایشی هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆردا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2024، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له باره‌ی گفتوگۆی هاوكاریی ئه‌منی نێوانیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژانی 22 و 23ـی ته‌ممووزی 2024 كراوه كه له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه چوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، هه‌ردوولا کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی دوولایەنەیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیجیی ساڵی 2008ـی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق و بنەمای داننان بە هاوبەشیی هەمەلایەنەیان تاوتوێ کردووه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه "هه‌ردوولا پابەندبوونیان بە پەرەپێدانی تواناکانی ئاسایش و بەرگریی عێراق و ئیرادەی خۆیان بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان لە سه‌رجه‌م بواره ته‌ناهییه‌كاندا بۆ بەرزکردنەوەی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات لە ئاسایش و سەروەری عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە، دووپات كردووه‌ته‌وه".
هاوكات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه "دیالۆگی هاوکاریی هاوبەشی ئاسایشی 2024 لەسەر ئەو گفتوگۆیانە بنیات دەنرێت کە لە سەردانەکەی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نیسانی ئەمساڵ بۆ واشنتن و یەکەمین دیالۆگی هاوکاریی ئەمنیی هاوبەش لە هاوینی ساڵی 2023ـدا به ئه‌نجام گه‌یشتوون و لە یەکەمین دیالۆگی هاوکاریی ئەمنیی هاوبەشدا، هەردوولا بڕیاریان دا لیژنەیەکی باڵای سەربازی دوولایەنە دابمەزرێنن بۆ شیکردنەوەی سێ هۆكار ئه‌وانیش؛ هەڕەشەی داعش، پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکان و ئاستی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دیاریکردنی داهاتووی سەربازی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانی لە عێراق.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج بۆ ده‌ستكه‌وتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ڕاكێشراوه، هاوكات ڕێز له قوربانییه‌كان گیراوه كه لە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تێکشکانی داعش لە عێراقدا کوژران یان بریندار بوون، له‌وانه‌یش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه عێراقییه‌كان و پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکان لە سەرانسەری جیهان بە ئەمریکایشەوە. هاوكات دووپات له‌سه‌ر گرنگیی بەردەوامیی عێراقییەکان لە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شکستپێهێنانی داعش لە سووریا و لە سەرانسەری جیهان كراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، عێراق و ئەمریکا هاوڕا بوون لەسەر دەستپێکردنی (قۆناخێکی نوێ)ـی هەماهەنگیی ئەمنی كه بواره‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان و په‌یوه‌ندی و چاككردنه‌وه ده‌گرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازیی پیشەگەرانە و ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەش به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆکانی نێوانیان بووه.