کەشتییەک بە 27 سەرنشینەوە لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسیدا نقوم بوو

كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت به‌ ڕاو بە 27 سەرنشینەوە له‌ ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی نقوم بوو، هه‌شت لە سەرنشینەکانی ڕووس و 10ـیان ئیسپانین، ئه‌وانی دیکەشیان هه‌ریه‌كه‌یان هاووڵاتیی چه‌ند وڵاتێكی دیکەن.

مێدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، کە كه‌شتییەک‌ بە 27 سەرنشینەوە له‌ نزیک دوورگەی فۆكڵاند، له‌ باشووری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی نقوم بوو. 14 سەرنشینی کەشتییەکە ڕزگار كراون، هه‌شتی دیکەیان مردون و پێنجەکەی دیکەش ون بوون.

ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی فۆكڵاند هیچی له‌باره‌ی قوربانییه‌كانه‌وه‌ ڕوون نەکردووەتەوە تەنیا ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌شتیی "ئارجۆس جۆرجیا" تایبه‌ت به‌ ڕاو‌، به‌هۆی گەرداوێکی به‌هێزه‌وه‌ نقوم بووه‌.

خۆسیه‌ مانوێل ئالپاریس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ دەڵێت، "10 كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ ئیسپانین، به‌شێكیش له‌وان زانای ئیسپانین".

لای خۆیەوە ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ـی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، لەو 10 كه‌سه‌ ئیسپانییه‌، كاپتنی كه‌شتییه‌كه‌ی تێدایه‌ و سه‌رنشینه‌كانیش سه‌ربه‌ ئیسپانیا، ڕووسیا، ئه‌ندۆنیسیا، ئۆرۆگوای و بیرۆن. تا ئێسته‌یش تیمه‌كانی فریاکەوتن خه‌ریكی گه‌ڕانن به‌دوای ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی له‌و ڕووداوه‌ ون بوون.

Fly Erbil Advertisment