شاى ئوردن به بڕیارێك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
.jpg)
K24 – هەولێر:
به‌پێی ڕاگەیەندراوی دیوانی شاهانه‌ی ئوردن، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م بڕیارێكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.
شا عه‌بدوڵڵای دووەم له ناوه‌ڕۆكی ڕاگەیەندراوەکەدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌پێی ده‌ستووری شانشینی ئوردن، پێویستی خۆمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌كه‌ین و ئه‌و فه‌رمانه له رۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌مووزی ساڵی 2024ـه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 10ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ئوردن دیاریكراوه و ده‌ركردنی مه‌رسوومی شاهانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له نوێنەران خۆیان بۆ خولی داهاتووش بەربژێر كردووه، تاوه‌كو ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه‌یان هه‌بێت ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.