ویساڵ شه‌مه‌ری: هه‌مواری یاسای باری كه‌سی سته‌م له ئافره‌تانی عێراق ده‌كات

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ندان پرسی گرنگ هه‌یه په‌رله‌مانی عێراق چاره‌ی ناكات، كه‌چی سه‌رقاڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سییه و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ده‌كات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2024، ویساڵ شه‌مه‌ری، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌مواری یاسای باری كه‌سی سته‌م له ئافره‌تانی عێراق ده‌كات، له كاتێكدا ئافره‌تانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و جیهانی هه‌نگاو ده‌نێن.
ویساڵ شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زیادبوونی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوژینان، هۆكاره‌كه‌ی بۆ پێنه‌گه‌یینی ته‌واوه‌تیی پیاو و ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی ئه‌م دۆخه وه‌ك خۆی یان خراپتریش ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، دژی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه به‌تایبه‌ت ئه‌و مادده‌یه‌ی تایبه‌ته به پێدانه‌وه‌ی منداڵ به باوك له كاتی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران، نه‌خاسمه دایك هه‌ر چۆنێك بێت بۆ منداڵه‌كانی له باوه‌ژن باشتره.
ناوبراو گوتیشی، په‌رله‌مانی عێراق له بری ئه‌وه‌ی چاره‌ی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌كوو مووچه و بێكاری بكات، بابه‌تێك ده‌ورووژێنێت كه هه‌مواری یاسای باری كه‌سییه و شه‌قامی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2024، بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا، هاوكات ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەهۆی لابردنی خوێندنەوەی یەکەمی یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 شه‌ڕه‌قسه له نێوان په‌رله‌مانتاران ڕووی دا و دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له دوای جیابوونه‌وه داده‌نێن. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێی وایه "گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادیی ته‌واو بۆ تاكی عێراقی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". به‌گوته‌ی مالیكی "یاسا پێشنیازکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بە پێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەیش بە یاسا ڕێک دەخرێت".
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی گوتوویه‌تی، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ." گوتیشی، هه‌مواره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەروەها له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، به هاوبه‌شی له نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.