ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: مرۆڤایه‌تی بووه‌ته قوربانی په‌تای گه‌رمایه‌كی به تین

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ندان ملیار مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی په‌تای گه‌رما بوونه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، پێویسته ڕێوشوێنه جیددییه‌كان بگیرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی شەپۆلی گەرما.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2024، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له گه‌رمبوونی زه‌وی دا و گوتی، مرۆڤایه‌تی بووه‌ته قوربانی "په‌تای گه‌رمایه‌كی به تین."
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، پێویسته ڕێوشوێنه جیددییه‌كان بگیرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی شەپۆلی گەرما کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دووبارە دەبێتەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شتێك كه له‌و جیهانه‌دا دابهشبووهوهدا هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه و یه‌كیان ده‌خات، هه‌ستكردنه به گه‌رمایه‌تی زۆر كه چه‌ندان ملیار مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی په‌تای ئه‌و گه‌رمایه بوونه‌ته‌وه و هێشتا تووشی شەپۆلی گەرمای کوشندەتر دەبن.
چوارشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2024، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له مۆزه‌خانه‌ی نیویۆرك، سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا گوتی، ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌رپرسن له دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی، بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی و بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و مرۆڤانه‌ی بوونه‌ته هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، وه‌كوو ئه‌و نهیزهكانهن کە دایناسۆرهكانیان له‌ناو برد.
گۆتێرێس گوتیشی: "ئێمه دایناسۆر نین، ئێمه نهیزهكین، ئێمه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌ناو مه‌ترسیداین، به‌ڵكوو ئێمه ئێمه خۆمان مهترسییهكهین."
ڕۆژی 28ـی ته‌ممووزی 2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕایگه‌یاند، زەوی قۆناغی گەرمبوونی تێ پەڕاندووە و ئێستا لە قۆناغی کوڵاندایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژەی بەوەش دا، تەممووزی 2023 گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها گوتی: "مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی و خزمەتگوزاریی کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەورووپا، سەلماندوویانە تەممووزی 2023 گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن".