فۆرمی دابەشکردنی زەوی بە خانەنشینان لەڕێگەی بانکەکانەوە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاشکرای کردووە، فۆرمی دابەشکردنی زەوی بە خانەنشینان لەڕێگەی بانکەکانەوە دەبێت بەپێی ئەو وادەیەی بۆیان دیاریی کراوە.
پێنجشەممە 25ـی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاوی کردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان، بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت، بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانە.
1-لەڕۆژی دووشەممە 29ـی تەممووزی 2024، فۆڕمەکان لەبانکەکان دابەش دەکرێت.
2-تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
3-ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند بوبن لە وەرگرتنی زەوی.
4-پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شارو شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.