جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆردومانکرا

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد - وێنە: ئەرشیف
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە، جارێکی دیکە بە مووشەک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بۆردومان کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی تەمموزی 2024، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوە ئەمنییەکانی بڵاویان کردەوە، چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کراوە بەڵام ئاماژەی بە زیانەکان نەکردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیا عێراقییەکان، مووشەکەکان لە نزیک بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی سێشەممە (16ـی تەمموزی 2024) لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد.

زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ئەنجامدراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنکەیە جێگیرکراون و پێشتر گرووپەکانی سەر مقاوەمەی ئیسلامی چەندین هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنکەیە.

Fly Erbil Advertisment