ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانیی گه‌وره‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ سه‌ر به‌ توندوتیژترین ڕێكخراوه‌كانی بازرگانیی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانن له‌ جیهان.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئیسماعیل زامبادا گارسیا ناسراو به‌ (ئێل مایۆ) و خواكین گۆزمان لۆپێزی كوڕی بازرگانی به‌ناووبانگی جیهانی (ئێل چاپۆ) له‌ ویلایه‌تی تێكساس ده‌ستگیر بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ سه‌ر به‌ تۆڕی بازرگانیكردن به‌ مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی مه‌كسیكن به‌ "سینالۆ" ناسراوه‌.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر یه‌ك له‌ ئیسماعیل زامبادا گارسیا و خواكین گۆزمان لۆپێز چه‌ندان تاوانی گه‌وره‌یان كردووه‌، له‌وانه‌یش تۆڕه‌كانی دروستكردنی ئازارشكێنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كه‌ پێكهاته‌یه‌كی كوشنده‌ی هه‌یه‌ و له‌ سه‌ره‌تادا و بۆ ماوه‌یه‌كی كاریگه‌ره‌، به‌ڵام دواتر ده‌بێته‌ كوشنده‌ و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانانی كۆڵ ناده‌ن و ئاماده‌ نین له‌ به‌رانبه‌ر بازرگانانی ئه‌و مادده‌یه كه ‌ "‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی ژه‌هراوی ده‌كات" كۆڵ بده‌ن و له‌ ئه‌ركه‌كانیان بوه‌ستن.