کامالا هاریس: به‌رانبه‌ر به‌ ئازاره‌كانی غه‌ززه‌ بێده‌نگ نابم

كامالا هاریس
كامالا هاریس

جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی خۆی بەرانبەر بە شەڕی غەززە ئاشکرا ده‌كات؛ هاوكات داوا له‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌كات، به‌ ئاگربه‌ست ڕازی بێت.

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا گۆڕانکارییەکی گەورەی لە سیاسەتی خۆی بەرانبەر بە شەڕی غەززە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "نیگەرانی قووڵی" خۆی سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە دەربڕیوه‌ و داوای لێ كردووه‌ به‌ ئاگربه‌ست ڕازی بێت.

هاریس به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی گوتووه‌، ناتوانێت به‌رانبه‌ر به‌ كاره‌ساتی غه‌ززه‌ چاو دابخه‌ن و به‌رانبه‌ر به‌و ئازارانه‌ی ئه‌وێ بێهێز بن. گوتووشیه‌تی به‌رانبه‌ر ئازاری غه‌ززه‌ بێده‌نگ نابێت.

ناوبراو دوای دیدارەکەی لەگەڵ ناتانیاهۆ، جەختی لەوە کردەوە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو شەڕە "وێرانکەرە" بهێنرێت کە زیاتر لە نۆ مانگە لە کەرتی غەززە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوەی لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا لە غەززە ڕووی داوە، وێرانکەر و وێرانکەر بووە و نموونه‌ی به‌ قوربانییه‌كان به‌تایبه‌تی منداڵان، ئافره‌تان و به‌ساڵاچووان هێناوه‌ته‌وه‌.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل به‌ ئاژانسه‌كانیان گوتووه‌، ناتانیاهۆ به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كانی هاریس نیگه‌رانه‌ و پێی وایه‌ زیان به‌ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

Fly Erbil Advertisment