نه‌وال مووسه‌وی: هه‌وڵ هه‌یه له ڕێگه‌ی یاسای باری كه‌سییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به ئامانج بگیرێت
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌درێت عێراق له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به ئامانج بگیرێت؛ ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كه له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسای جیا جیاوه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی، 26ـی ته‌ممووزی 2024، نه‌وال مووسه‌وی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، هه‌وڵ ده‌درێت عێراق له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به ئامانج بگیرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك پرس ده‌خرێته ڕوو كه تائیفه‌گه‌ری ده‌ورووژێنێت و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه.
نه‌وال مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به په‌سندكردنی یاساگه‌لێكه‌وه له‌وانه‌یش هه‌مواری یاسای باری كه‌سی، هه‌وڵ ده‌درێت كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بكرێته ئامانج.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌زموونی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ یاسای باری كه‌سی كه له ساڵی 1959 په‌سند كراوه، ئه‌زموونێكی ئه‌رێنییه و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كێشه‌ی له‌گه‌ڵدا نییه.
ناوبراو گوتیشی، یاساكه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی به ئافره‌ت داوه و ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو گرتووه. ڕوونیشی كرده‌وه، یاساكه دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه نابێت مافی ئافره‌ت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه و له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا پێشێل بكرێت.
دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2024، بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا، هاوكات ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەهۆی لابردنی خوێندنەوەی یەکەمی یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 شه‌ڕه‌قسه له نێوان په‌رله‌مانتاران ڕووی دا و دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له دوای جیابوونه‌وه داده‌نێن. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێی وایه "گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادیی ته‌واو بۆ تاكی عێراقی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". به‌گوته‌ی مالیكی "یاسا پێشنیازکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بە پێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەیش بە یاسا ڕێک دەخرێت".
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی گوتوویه‌تی، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ." گوتیشی، هه‌مواره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەروەها له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، به هاوبه‌شی له نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.