عێراق.. لە 10ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

له‌كاتێكدا عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و مانگی ئاب و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینییه جیهانییه‌كان بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، به‌هۆی شه‌پۆلێكی نزمه هه‌وای سارد له به‌رگه‌ی هه‌وای ناوچه‌كه، پله‌كانی گه‌رما له 10 ڕۆژی داهاتوودا له‌خوار ئاستی مامناوه‌نده‌وه ده‌بن.
شه‌پۆله فێنكه‌كه به هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له هاوینی ئه‌مساڵ داده‌نرێت، بۆیه پێشبنییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن مانگی ئاب به‌جۆرێك فێنك بێت، ده‌یان ساڵه عێراق ڕووداوی وه‌های به‌خۆوه نەدیوە.
دوای ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی له‌سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵه‌وه ڕووی له‌ناوچه‌كانی عێراق كرد، كه به‌هۆیه‌وه له هه‌ندێك پارێزگا پله‌گانی گه‌رما 50 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕاند و له هه‌ندێك پارێزگاش پشوویان ڕاگه‌یاند، جیاواز له ساڵانی ڕابردوو پله‌كانی گه‌رما ناوبه‌ناو به‌رز و نزم ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك ڕۆژی هه‌فته گه‌رما بۆ ئاستی مامناوه‌ند و فێنكییه‌كی كاتیی و چه‌ند ڕۆژه ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش بۆ تێكچوونی ئه‌و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌گشتی ڕووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری له‌گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ته‌ممووز نزیك ده‌بینه‌وه و پێ ده‌نینه مانگی ئابه‌وه، پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌واڵێكی خۆش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی كه‌شوهه‌وای جیهانی، پێشبینی كراوه 10 ڕۆژی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پله‌كانی گه‌رما دابه‌زینێكی زۆر به‌خۆوه ببینێت، كه به‌راورد به‌م كاته‌ی ساڵانی ڕابردووه، پێده‌چێت مانگی ئاب پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونه‌دات و به‌مامناوه‌ندی بمێنێته‌وه، ئه‌م شه‌پۆله‌ش وا ده‌كات ئه‌و دابه‌زینه‌ی گه‌رما به ناوازه و سه‌رنجڕاكێش له گه‌رمترین مانگه‌كانی ساڵی دابنرێت، به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له گه‌رمای ئه‌مساڵ بكه‌ین.
به‌گوێره‌ی پێش بینییه‌كان، سه‌ره‌ڕای له‌ناوه‌ڕاستی وه‌رزی هاوینداین، به‌ڵام پلەکانی گەرما لە بەغدا لەو ماوەیەدا لە 44 پلەی سیلیزی تێپەڕ ناكه‌ن، له ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکووریش، ڕەنگە پلەکانی گەرما له 30 پله‌ی سیلیزدا به‌جێگیری بمێنێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌م ڕووداوه ناوازه هەموو هاوینێک ڕوونادات. سەبارەت بە ناوچەکانی باشووریش، پێشبینیكراوه تاڕاده‌یه‌كی كه‌م پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه.