بەغدا.. دەست بەسەر 200 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گیرا

K24 – هەولێر:
لە بەغدا دەست بەسەر 200 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گیرا و تۆڕێکی نێودەوڵەتیی ماددەهۆشبەرەکانیش دەستگیر کرا .
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا سێ بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەهۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە کە 200 هەزار حەبی جۆری کاپتاگۆنیان پێ بووە.
دەزگاکە باسی لەوەش کرد: سێ بازرگانەکە ویستوویانە بە تێکەڵکردن و گواستنەوەی لەکیسەی برنجدا بازرگانی بە حەبەکان بکەن.
بەپێی ئامارەکان لە حەوت ساڵی ڕابردوودا ئاڵودەبوون لە عێراق بە ڕێژەی 40% زیادی کردووە و بازرگانانی ماددەی هۆشبەریش بەرێژەی 30% زیادی کردووە.