فالح فەیاز: هیچ مهترسییهكی ئهمنیی له پارێزگای نهینهوا نییه

K24 – هەولێر:
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: هیچ مهترسییهكی ئهمنیی له پارێزگای نهینهوا نییه و ڕێگەش نادەین عێراق بگەڕێتەوە سەردەمی تیرۆر.
فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ڕێگەنادەن عێراق بگەڕێتەوە سەردەمی تیرۆر و بەڵێنێکیش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکرد: بەڵێنیان بە محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان داوە وەکو بەنداوێک پارێزگاری لە عێراق بکەن.
لەمیانی گردبوونەوەیەکی دەستەکەدا لە پارێزگای نەینەوا، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گوتیشی: دەستەکەیان شانبەشانی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی دیکە دەبێت و ڕێگەنادەن متمانەی هاووڵاتییان لەدەست بدەن و هاوکات ڕێگە بەوەش نادەن عێراق بگەڕێتەوە سەردەمی تیرۆر.