هەرێمی کوردستان.. بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانە و نانەوخانەکان قەدەغە کرا

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆنی لە سەمونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەکان قەدەغە کرد، ئەم بڕیارە  لە ماوەی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، جێگرەوەشی بە کیسەی کاغەز دیاریکرد چونکە بەکار‌‌هێنانی نایلۆن مەترسی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات و هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

بەکار‌هێنانی کیسەی نایلۆن بۆ کەمی  نرخەکەی دەگەڕێتەوە بە بەراورد بە کیسەی کاغەز، بەجۆرێک لە کڕینی کارتۆنێکدا نزیکەی 20 هەزار جیاوازییانە.

یەکێک لەو مادە سەرەکییانەی لە کیسەی نایلۆندا هەیە و مەترسیدارە، بریتییە لە مادەی (بایسفینۆڵ ئەی) کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە، بۆیە ئێستە بەشێوەیەکی گشتیی لە جیهاندا کیسی کاغەز وەک و جێگرەوەی بەکار دەهێندرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.

Fly Erbil Advertisment