دڵشاد عەلی: لە دوو ئاراستەوە تەقە لە لقی سێی پارتی لە کەرکووک دەکرا

ڕائید دڵشاد عەلی، فەرماندەی "سرییە"ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک
ڕائید دڵشاد عەلی، فەرماندەی "سرییە"ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک

سەرلق "ئامر سرییە" لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند، لە دوو ئاراستەوە تەقە لە لقی سێی پارتی لە کەرکووک دەکرا و ئێمە پێشتر لە هێرشەکە ئاگادار کرابووینەوە .

شەممە، 27ـی تەمموزی 2024، ڕائید دڵشاد عەلی، سەرلق"ئامرسرییە"ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "سێ ڕۆژ بەر لە ئێستە لەلایەن بەرپرسی لق ئاگادار کراینەوە، کە دەبێت ئاگادار بین و هەوڵێکی هێرش کردنە سەر لق هەیە و ئەوانیش ئاگادا کراونەتەوە ئێمەش وەک پاسەوانی بارەگای لق، لەسەر بڕیاری بەرپرسی لقی سێ لە ئامادەباشیدا بووین".

ڕائید دڵشاد دەڵێت: لە کاتژمێر 1:57 خولەک لە دوو ئاراستەوە تەقە کرا، ویستیان هێرش بکەنە سەرمان، بەڵام بەسەرپەرشتی خۆم لەگەڵ پێشمەرگەکاندا، بەرپرچمان دانەوە و تەقەکەرەکانمان ڕاونا.

دەشڵێت: پارتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، بۆیە نەیاری هەیە و نەیارەکانیشی پەلاماری دەدەن. ئەوانەی دوژمنی پارتین و دەیانەوێت پارتی لە کەرکووکدا بشکێنن، بەڵام ئێمە دەیانشکێنین.

دڵشاد عەلی گوتیشی: ئێمە زانیاریمان هەبووە هێرش دەکەنە سەرمان و دەزگا ئەمنییەکانیش لەلایەن بەرپرسی لقەوە ئاگادار کرابوونەوە. ئێمە پاسەوانی بارەگای ئەم لقەین، وەکو سەرباز و بەرپرسی زێڕەڤانی، فەرمانکان جێبەجێ دەکەین و ئەرکی سەرشانی خۆمان بەجێ دەگەیەنین.

ڕاشیگەیاند "ئاراستەی تەقە کردنەکە لە دوو لاوە بوو، یەکێکیان لە نێو باڵەخانەیەک و ئەوەی دیکەش لە گۆڕستانێک".

Fly Erbil Advertisment