هاوپەیمانی عەزم: شیعەکان ڕێگریی لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن
![پەرلەمانی عێراق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Mar-2024/171023876317058227711702222031iraqi-p.gif)
دوای نزیكه‌ی هه‌شت مانگ له كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ست به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی عه‌زم له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی پشت هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەرگاکان به‌ڕووی ئەو کەسانەدا داخراون كه دەیانەوێت پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مان هەموار بکەنەوە، ده‌شڵێت، "كه‌شی نوێ و فشار و ئیراده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه هه‌یه ئه‌م پرسه له‌نزیكترین كاتدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
دانیشتنه‌كانی وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی په‌رله‌مان به‌بێ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به به‌تاڵی و به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 20ـی ته‌ممووزیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ دیاری كردبوو، به‌ڵام هێشتا سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی خرابوونه ڕوو، ڕێك نه‌كه‌وتوون و لەوەش ناچێت به ئاسانی ئه‌م پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له هه‌وڵه‌كانی پێشوودا، به‌هۆی ناكۆكیی نێوخۆیی سوننه و شیعه‌وه تائێستە نه‌توانراوه یه‌كێك له‌و كاندیدانه هه‌ڵبژێرن كه هێزه سوننه‌كان به شیاوی پۆسته‌كه‌یان ده‌زانی، ئێستە ململانێكان و دابه‌شبوونی پارته سیاسییه‌كان به‌سه‌ر ڕای جیاوازدا به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كین و هۆكاری ئه‌وه‌ن كاندیداكان له دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا نه‌توانن زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، ره‌عد ده‌هله‌كی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاشكرای كردووه "ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه‌دا داخراوه‌كه بانگه‌شه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، له پێناو پێشكه‌شكردنی كاندیدی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دۆخێكی نوێ و فشارێكی سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه بچێت".
به‌بروای سوننه‌كان، هۆی زۆر له‌پشت یه‌كلایینه‌بوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ن، له‌وانه ناكۆكیی نێوماڵی شیعه‌كان، به‌جۆرێك ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پۆسته‌كه شایسته‌ی پارتی ته‌قه‌دوومه، هه‌رچی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، پشتیوانیی له كاندیدی پارتی سیاده ده‌كه‌ن. به‌شێكیشیان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ببرێت.