كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی له ته‌ندروستیی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كرێت
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاماژه به ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركووك ده‌كات، كه به به‌های نیوم ملیار دینار ده‌ستكاری له گرێبەستی ئامێرە پزیشکییەکان.
ڕۆژی شه‌ممه 27ـی ته‌ممووزی 2024، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی كه‌ركووك ئاشكرا بووه، كه تێیدا ده‌ستكاری له گرێبەستی ئامێرە پزیشکییەکان كراوه و به‌های بریتی بووه له 447 ملیۆن دینار و 980 هه‌زار ملیۆن دینار.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوابه‌دوای به‌دواداچوونه‌كان دوو گه‌نده‌ڵییان له دوو گرێبه‌ستی دابینكردنی 10 ئامێر بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و ئەندۆسکۆپ (ناظور) ئاشكرا كردووه، كه وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایه‌كی دەرمانسازی بە بڕی (287,500,000) ملیۆن دینار گرێبه‌ستی كردووه و ئه‌و كه‌رستانه‌ی دابین كراون، كوالێتی و سه‌رچاوه‌كه‌یان خراپ بووه و هەندێک لە پارچەکانی بە خێرایی بە کار دەهێنرێن و لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بەردەست نین جگە لە ڕێگەی نووسنگه‌ی تایبەتمەندەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، توانیوانه گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه به به‌های (63,000,000) ملیۆن دینار ئاشكرا بكه‌ن و تایبه‌ت بووه به دابینكردنی ئامێره پزیشكییه‌كان پرۆسەی دابینکردنەکە بە سەرپێچی ئەو کۆنتڕۆڵانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کاری پێ ده‌كرێت، كراوه. ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، گومانیان هه‌بووه له گرێبه‌ستێكی دیكه كه به‌های (88,000,000) ملیۆن دینار بووه و تایبه‌ت بووه به دابینكردنی ئامێری كیمیایی و تاقیگه‌یی به شێوه‌یه‌ك لیژنه‌ی كڕین گرێبه‌سته‌كه‌ی له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانیان كردووه، له كاتێكدا ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتییەکە نووسراوی كڕینه‌كه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێك له كۆمپانیاكان كردووه.
لە ئاستێکی پەیوەندیداردا، ستافی فەرمانگەکە تێبینی ئەوەیان کردووه کە دەستکاریكردنه‌كه لە کڕینی کەرتی یەکەمی حەویجەدا بووه، بەو پێیەی پسوڵەی دابینکردنی یەکێک لەو کەرەستانەی کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەرچووە بۆ بازرگانیکردن بە ئامێر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی، دەستکاری کراوە، هەروەها پسوولەی دابینکردنی یەکێک لەو کەرەستانەی کە بۆ بازرگانیکردن بە ئامێر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگە دەرچووە، ده‌ستكاری كراوه، به شێوه‌یه‌ك 7،9900 پارچه كراوه‌ته 79،000 پارچه، كه ئه‌مه‌یش زیانی به سامانی گشتیی گه‌یاندووه.
سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاكێشراوه، ئه‌م دۆسیانه خراونه‌ته به‌رده‌م دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له به‌رانبه‌ریاندا.