ڤیکتۆر ئۆربان: ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس لاوازی و هه‌ڵوه‌شاوه‌یی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌رخست

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس؛ هاوكات ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوا به لاواز و هه‌ڵوه‌شاوه ناو ده‌بات.
شەممە، 27ـی تەممووزی 2024، ڤیکتۆر ئۆربان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوا و به "لاواز و هه‌ڵوه‌شاوه" ناوی بردن.
ڤیکتۆر ئۆربان كه سه‌ركرده‌یه‌كی كۆنه‌پارێزه ڕه‌خنه‌ی له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی پاریس گرت كه ڕۆژی هەینی لەسەر ڕووباری سێن بەڕێوە چوو و گوتوویه‌تی، ئامانجی نیشاندانی هەمەجۆری و فره‌یی بوو لە فەرەنسا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا "بۆشاییه‌كی ئه‌خلاقی له ڕۆژئاوا" نیشان دا.
به‌شداریكردنی ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه له شانۆیه‌كدا، به‌شێك له كۆنه‌پارێزه‌كانی نیگه‌ران كردووه و پێیان وایه كه ئه‌مه گاڵته‌كردنێكی ئاشكرا بووه له "دوائێواره‌خوانی مه‌سیح"، له‌م باره‌وه ئۆربان ده‌ڵێت، "ئەوان وردە وردە واز لە پەیوەندییە ڕووحی و فیکرییەکان دێنن لەگەڵ خوا و نیشتمان و خێزان و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی تێکچوونی بەها ئەخلاقییە گشتییەکان لە کۆمەڵگه‌دا."
هاوكات لە فەرەنسایش ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رانبه‌ر زۆرێك له دیمه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه ده‌ربڕی و یه‌كێك له قه‌شه‌كانیش دیمه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به گاڵته‌كردن به ئایینی مه‌سیحی له قه‌ڵه‌م داوه.