جوان عەبدوڵڵا: داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە

K24 – هەولێر:
ئەندامێکی لێژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیاری دواخستنی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕاگەیاند: ئەم بڕیارە دەیسەلمێنێت کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی ستراتیجە بۆ پرسی ئاوارە و پەنابەران و حکوومەتی عێراقیش بۆی دەرکەوت دیاریکردنی کات بۆ داخستنی کەمپەکان بەبێ زەمینەسازی کارێکی هەڵەیە.
جوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حکوومەتی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران 30ـی ئەم مانگەیان دەستنیشان کردبوو بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دوو ڕۆژ لەمەوبەر گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتی، "جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دوادەخرێت لەبەر چەند هۆکارێکی جیاواز."
ئەو ئەندامەی لێژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد: ماوەیەکی زۆرە دۆسیەی ئاوارەکان لەلایەن بەغداوە دەستی دەستی پێ دەکرێت، هەندێک لایەنی باڵاش بە هەڵە حاڵی کرابوون لەسەر دۆسیەکە.
ناوبراو باسی لەوە کرد: سیاسەت و ستراتیجیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسە ئەم پرسە جەخت کردنەوە بووە لەسەر دوو خاڵ؛ یەکەمیان: ئاوارەکان ئەم کاتە دەگەڕێنەوە کە دۆخی ئەمنیی ناوچەکانیان سەقامگیر بێت. دووەمیان: نابێت بە زۆرەملێ ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە، بەڵکو دەبێت گەڕانەوەیان ئارەزوومەندانە بێت.
جوان عەبدوڵڵا، گوتیشی: دواخستنی بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم ئەوە دەسەلمێنێت کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی ستراتیجە بۆ پرسی ئاوارە و پەنابەران و حکوومەتی عێراقیش بۆی دەرکەوت دیاریکردنی کات بۆ داخستنی کەمپەکان بەبێ زەمینەسازی هەڵەیە.
جەختی لەوەش کردەوە: پێویستە حکوومەتی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران سەرەتا خوێندنەوەیەکی باشتر بۆ پرۆسەکە بکەن و ئینجا بڕیار بدەن.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، له‌نوێترین ڕاپۆرتیدا له‌باره‌ی پرسی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان له عێراق و چۆنییەتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "دوای ساڵێك له بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال، به‌ڵام تاكو ئێستە وه‌ك پێویست هاوكاریی نه‌كراون" ده‌شڵێت "تا ئێستە نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزان فۆرمی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌شكردووه، كه‌چی قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه".
هیومان ڕایتس وۆچ، له ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانی شنگال و چۆنێتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "شنگال 10 ساڵ لەمەوبەر گۆڕەپانی تاوانی جەنگی قورس و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ بووە و تا ئەمڕۆش نزیکەی 183 هەزار شنگالی له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، بەڵام سەرەڕای چەندان ساڵ چاوەڕوانی، هیچ کەسێک لە شنگالەوە ئەو پارە و قەرەبووییهی وەرنەگرتووە بەپێی یاسای عێراق مافی خۆیەتی لەبەرامبەر وێرانکردن و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵیان، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، 80%ـی ژێرخان و %70ـی خانوو له شارۆچكه‌ی شنگال به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بووه‌و قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك به‌شی زۆری ئاواره‌كانی شنگال، پێویستیان به هاوكاریی دارایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه. دوای حه‌وت ساڵ له نه‌مانی داعش، ئێستەشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌زاران خێزانی شنگال له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین، پێویستیان به هاوكاریی ڕۆژانه هه‌یه.