جه‌وده‌ت جیهاد: بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی له خورماتوو كێشه‌ی بۆ دانیشتووان دروست كردووه

فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری حه‌شدی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بوو ڕه‌زا نه‌جار له سنووری كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به یه‌كجاری حه‌شدی توركمانی له كار خست؛ هاوكات به‌رپرسی سه‌نته‌ری كه‌ركووك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك وه‌ك پێویست نییه، به‌تایبه‌ت كه داعش له سنووره‌كه‌دا ده‌ستی به زیادكردن و فره‌وانكردنی چالاكییه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
شەممە، 27ـی تەممووزی 2024، جه‌وده‌ت جیهاد، به‌رپرسی سه‌نته‌ری كه‌ركووك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له‌كارخستنی حه‌شدی توركمانی و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی به هێزه‌كانی دیكه‌ی حه‌شد، بڕیاری ده‌وڵه‌ته و بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌ربازیی و ستراتیجییه.
جه‌وده‌ت جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی له ناوچه‌كه‌دا كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك و دانیشتووان دروست كردووه، به‌تایبه‌ت كه به ناوه‌كه‌ی پێشوویانه‌وه نه‌ماون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پاراستنی ئاسایشی خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه به ناوی پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك حه‌شدی توركمانی یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، به‌ڵكوو ده‌بێت پاراستنی هه‌موو ناوچه‌كان له ژێر یه‌ك ناوی فه‌رمی و هێزی یه‌كگرتووی ده‌وڵه‌تدا بێت.
هاوكات حه‌شدی توركمانی له خورماتوو داوا له مه‌رجه‌عه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه و دژی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێزهكهیانن به هێزه‌كانی دیكه‌ی حه‌شد.