گوندێكی قهزای ماوهت له پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرا

K24 – سلێمانی:
قایمقامی ماوەت، ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا دۆڵی باسکی قەلێی لە گوندی گەڵاڵە لە نزیک شارۆچکەی ماوەت بۆردومان کرد.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت تایبەت بەکوردستان24ـی گوت: فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە دووری 300 مەتر لە گوندەکە بۆردومانی دۆڵی باسکی قەلێی لە نزیک گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت کرد.
ههروهها پهیامنێری كوردستان24 ڕایگهیاند: هەر ئەمڕۆ سنووری ئاغجەلەر لە شارۆچكهی چەمچەماڵ بۆردومانکرا. به پێی زانیارییهكانی كوردستان24، ئهمڕۆ سێیهمین جاره سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دهكرێت.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییدا فڕۆکە جەنگییەکانیان توانیویانە 25 شوێن و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکە وێران بکەن.
زیاتر ڕوونی کردووەتەوە، هێرشەکان لە سنووری هەرسێ پارێزگای دهۆک، هەولێر و سلێمانی ناوچە شاخاوییەکانی گارا، قەندیل و ئاسۆسیان بۆمبباران کردووە لە نێویاندا ئەشکەوت، حەشارگە، کۆگا و ئەو شوێنی مانەوەی فەرماندەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەبوون.