عێراق.. ژماره‌ی تاوانه‌كان زیادیان کردووە؛ "بڵاوبوونەوەی مادده‌ی هۆشبه‌ر یەکێکە له پاڵنه‌ره‌كان بۆ ڕووداوه‌كانی كوشتن"

K24 – هەولێر:
له نه‌جه‌ف گه‌نجێك باوك و خوشك و برایه‌كی خۆی كوشت، دوای ڕووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كرا، پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هۆكاری كێشه‌كه، بۆ ناكۆكییه‌كی خێزانی له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له رووداوێكی كوشتندا، كه دڵی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌جه‌فی هه‌ژاند، گه‌نجێك تاوانێكی دژی خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌نجامدا، و باوك و خوشك و برایه‌كی خۆی كوشت.
عه‌قید موفید سالم، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: له هێڵی گه‌رمی 104ـەوە ئاگادار كراینه‌وه، به بوونی ڕووداوێكی كوشتن، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی باكووری پارێزگای نه‌جه‌ف، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگا پێكهێنرا، له ڕووداوه‌كه‌دا، سێ كه‌س خانه‌واده‌یه‌ك كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه، بكوژه‌كه‌ش كوڕی گه‌وره‌ی خانه‌واده‌كه‌یه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی تاوانه‌كان زیادیان كردووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به گشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌جه‌فی هه‌بووه، و هاوكات زۆرینه‌ی پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌م ڕووداوانه‌ش، بۆ دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
لای خۆیەوە ئه‌سماء تاڵقانی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له پارێزگای نه‌جه‌ف بە کوردستان24ـی گوت: هه‌ر تاوانێكی كوشتن كه ڕووده‌دات، پاڵنه‌رێكی ده‌روونی هه‌یه، هۆكاره‌كان زۆرن، یه‌كێكیان بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆمه‌ڵگه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر تاك ده‌بێت، ئه‌مه وێڕای فاكته‌ری هه‌ژاری و بێكاری، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریش یه‌كێكی دیكه‌یه له پاڵنه‌ره‌كان بۆ رووداوه‌كانی كوشتن.
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، چووه‌ته وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیداره‌وه، كه په‌یوه‌سته به ته‌شه‌نه‌كردن و بازرگانیكردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیادبوونی تاوان، له‌گه‌ڵیشدا توندوتیژی خێزانی، ئه‌م دیاردانه‌ش، زه‌نگێكی مه‌ترسیدار لێده‌ده‌ن، و پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له هه‌یه، بۆ چار‌ەکردنی هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی تاوان، كه زۆرجار قوربانییه‌كان خه‌ڵكانی بێ تاوانن.