پزیشکیان؛ سەرکۆماریی ئەرکێکی گرانی سەرشانمە

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران (وێنە - AFP)
ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران (وێنە - AFP)

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تەممووزی 2024، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان بۆ چواردەهەمین خولی سەرۆککۆماریی ئێران لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لە تاران، بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکە بە گوێرەی بڕگەی 9 لە ماددەی 110 دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئێران لە هەردوو بەرەی ڕێفۆرمخوازان و نەریتخوازەکان، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو.

پزیشکیان، لە گوتاری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەیدا گوتی: خەڵک بە ئاگایی دەنگیان دا و بارگرانییەکی قورسیان خستە سەر شانی من و ئێستاش ڕێبەری باڵا بە ڕەزامەندی لەسەر دەنگی گەل و ئیمزاکردنی بڕیاری دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی، بەرپرسیارێتییەکی گەورە خستووەتە سەر شانی من بەرانبەر بە هەموو گەلی ئێران 

سەرۆککۆماری نوێی ئێران گوتیشی: ئەوەی دەستوور دایناوە ڕێگایەکی ڕوونە و ڕێبەری باڵاش خەجت دەکاتەوە کە تێڕوانینی کۆماریی ئیسلامیی ئێران و دەستوورەکەی ئەوەیە دەبێت بەردەوامین لە بەرەو پێشچوون.

پزیشکیان لە گوتارەکەیدا ڕایگەیاند "دیدگەی ئێران، دید و تێڕوانینی وڵاتێکی پێشکەوتووە لەسەر بنەمای ئەخلاقی، کەرامەت و زانیاری پێشکەوتوو و بە پشتبەستن بە سەرچاوە مرۆییەکان".