سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری کرد بۆ کۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی محەممەد کەسنەزانی برایەوە.
28ـی تەمموزی 2024، سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەیەکدا بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی نووسیویەتی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد کەریم)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد کەریم)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
28ی تەمموزی 2024