بە وێنە؛ خانەنشینانی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕ دەکەنەوە
کاتژمێر 09:00ـی ئەمڕۆ دووشەممە، 29-07-2024، پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. بە گوێرەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە دەبێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.